یەکێک لە کاندیدە دەرچووەکانی به‌غداد ماوەی دوو مانگە کۆچی دواییکردوە

كاندیدێكی كۆتای مەسیحییەكان كە دوو مانگ پێش ئێستا گیانی لەدەستدا، توانی لە هەڵبژاردنەكەی ١٠ی ئەم مانگەدا سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق، ئینسام مانوئیل، کاندیدی کورسی کۆتای مەسیحیەکان لە پارێزگای دهۆک، کە سەرکەوتووە بۆ پەرلەمانی عێراق بە زیاتر لە (٢٣٠٠) دەنگ، دوو مانگە کۆچی دواییکردووە.

ئینسام مانوئیل كارمەندی وەزارەتی كارەبا بوو، مانگی ئابی ڕابردوو بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


PM:02:26:13/10/2021