پەروەردەی كەلار ڕایدەگەیەنێت" پێویستمان بە ژمارەیەك مامۆستای وانەبێژ هەیە لە دەرچووانی بەشی هونەر و باخچەكان".
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو مامۆستایانە دەکەینەوە، كە دەرچووی بەشی هونەر و باخچەكانن دەیانەوێت وەك وانەبێژ دەستبەكاربن سەردانمان بكەن بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕم.
ئەوەشی خستەڕوو: مامۆستایانی وانەبێژی ئەو دوو بەشە دەتوانن سبەینێ پێنج شەممە سەردانی دیوانی پەروەردەی كەلار بكەن بەمەبەستی پڕكردەنەوەی فۆرمی وانەبێژی و دانانیان وەك وانەبێژ بەپێی ڕیزبەندی.