بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە

کەمێک پێش ئێستا بافڵ تاڵەبانی گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان و لەگەڵ رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی لە شاری سلێمانی کرد.

هەربەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە سەردانەکەیدا هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبێتەوە.


PM:03:49:13/10/2021