پۆلیسی سۆران ڕایدەگەیەنێت" هاوڵاتییەکی دانیشتووی قەزای چۆمان لەکاتی دەستکاریکردنی گولـلە هاوەنێک لە ماڵەکەی خۆیدا، پێیدا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا".
مقه‌ده‌م شه‌مال دێواری حامد وته‌بێژی پۆلیسی سۆران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەیانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ع، ح، ب) له دایكبوی ساڵی ١٩٨٧ كه پیشه كاسبه و دانشتوی چۆمانه (حاجی ئۆمه‌ران) له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌سكاری گوللـه هاوه‌نێكی كردوه و له ئه‌نجامدا له ده‌ستی ته‌قیوه‌ته‌وه.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران باسی لەوەشکردووە: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گوللـه هاوه‌نه‌كه‌وه ئه‌و هاوڵاتیه گیانی سپاردوه، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ریش ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا له نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له سۆران.