حکومەتی هەرێم زیاتر لە (١٥) ملیار دینار بۆ ئیدارەی گەرمیان خەرجدەکات

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت" بڕیاردرا به‌ ته‌رخانكردنی و خه‌رجكردنی بڕی (پازده‌ ملیار و هه‌شت سه‌د و بیست و شه‌ش ملیۆن) دینار بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان". 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" له‌ چوارچێوه‌ی بەرژەوەندی گشتی و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیانی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به‌ ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی ١٥ ملیارو ٨٢٦ ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ له‌ سێكته‌ره‌ جیاجیاكانی (ڕێگه‌وبان، ئاو، ته‌ندروستی، شاره‌وانیه‌كان، په‌روه‌رده، ئاودێری، كاره‌با وئاوەدانکردنەوە)، له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان". 

ئەوەشی خستۆتەڕوو: ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان خه‌رج ده‌كرێت.


PM:03:20:15/10/2021