هەولێر.. کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە بەفێڵ زیاتر لە 80 دەفتەر دۆلاری ئەمریكی لە چەند هاوڵاتییەك وەرگرتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند" بەشی پۆلیسی ناوشار رۆژهەڵات/ بنکەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ز. ا. ر.) دەستگیر کرد، کە بەپێی ماددەی (٤٥٦) لە یاسای سزادان داواکرابوو". 

ئاماژەی بەوەشکردووە: تۆمەتباری ناوبراو هەڵسابو بە فێڵکردن لە زیاتر لە سێ هاوڵاتی و سێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی لە هەمان بنکە هەبو کە بڕی 800 هەزار(80 دەفتەر) دۆلاری ئەمریكی بە فێڵ لە هاوڵاتیان وەرگرتبو.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستۆتەڕوو: تۆمەتبار لە ئێستادا بەپێی هەمان ئەو ماددە یاساییەی سەرەوە، راگیراوە.


PM:04:05:15/10/2021