پەرلەمانتارێکی بەریتانیا درایە بەر چەقۆ و گیانى لەدەستدا

ئەندامێکى پەرلەمانى بەریتانیا، لە یەکێک لە کەنیسەکانى ئەو وڵاتە لە کاتى کۆبونەوەدا درایە بەر چەقۆ و گیانی لەدەستدا. 

تۆڕى سکاى نیوز بڵاوى کردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی دیفید ئەمیس پەرلەمانتارى پارتى پارێزگاران لە کەنیسەیەکى ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەدا بوو لەگەڵ چەند دەنگدەرێکى نێوخۆیى، بەڵام لەلایەن پیاوێکەوە درایە بەر چەقۆ و بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە: دواى رووداوەکە دەستبەجێ پۆلیس گەیشتنە شوێنى رووداوەکە و رێگەى سەرەکى ئەو ناوەیان داخستووە و لێکۆڵینەیان لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکردووە. 


PM:06:11:15/10/2021