بومەلەرزەیەکی بەهێز لە رۆژئاوای تورکیا ڕوویدا

بەیانی ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز لە کەناراوەکانی دەریای ئیجەی ویلایەتی موغلای رۆژئاوای تورکیا بەگوڕی ٤.٢ پلەی ڕێختەر ڕوویدا.

فەرمانگەی فریاکەوتن و کارەساتەکانی تورکیا (AFAD) رایگەیاند" کاتژمێر ٢:٢٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٢ پلەی رێختەر کەناراوەکانی دەریای ئیجەی ویلایەتی موغلای رۆژئاوای تورکیای هەژاند". 

ئەوەشی خستەڕوو: بومەلەرزەکە بە قوڵایی ٣٧ کیلۆمەتر و بە دووری ٢٠٣ کیلۆمەتر لە ناوەندی قەزای داچای ویلایەتی موغلا روویداوە. 


PM:02:16:16/10/2021