دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستپێدەکاتەوە

پارێزگاری سلێمانی دەربارەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕوونکردنەوە دەدات رایدەگهیەنێت" لە چەند رۆژی داھاتوودا دەست بەدابەشکردنی ئەو نەوتە دەکرێت کە رەوانەی شاری سلێمانی کراوە". 

ھەڤال ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند" بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپی و غاز پەیوەستە بە حکومەتی ھەرێم و فیدراڵی و بازاڕی نێودەوڵەتییەوە هەیە و پەیوەندی بە حکومەتی خۆجێییەوە نییە".

روونیشیکردەوە: حکومەتی فیدراڵی بەڵێنی دابینکردنی بەرمیلێک نەوتی بۆ هەموو ماڵێک داوە، بەڵام تائێستا تەنها ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار لیتری رەوانەی شاری سلێمانی کردووە. 

هەڤاڵ ئەبوبەکر جەختیشیکردەوە: لەچەند رۆژی داهاتوودا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی ئەو بڕە نەوتە سپییەی کەح کومەتی فیدراڵی رەوانەی ناردویەتی. 


PM:03:02:16/10/2021