موقتەدا سەدر چۆنێتی مامەڵەی حكومه‌تی نوێی لەگەڵ ئەمریكا ئاشكراكرد

رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا ژمارەیەک مەرجی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەمریكا ئاشكراكرد، لە كاتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.

موقته‌دا سه‌در ڕێبەری ڕەوتی سەدر له‌ هەژماری تایبەتی خۆی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" ڕه‌نگه‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی دنیا به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كات، پێگه‌ی ئێمه‌ بێت له‌سه‌ر ئه‌مریكا یان داگیركاری، ئێمە چەند خاڵێکمان هەیە کە عێراق لە پەیوەستبوون بە هەر کەس و وڵاتێکەوە دەباتەدەرەوە".   

حەوت خاڵەکەی سەدر بریتین لە:  

یەکەم: ئەمەریکا بە هاوتایی و بەشێوەیەکی دیبلۆماسی لەسەرجەم ئاستەکاندا مامەڵەمان لەگەڵ بکات.   

دووەم: گفتوگۆ و دیالۆگی جدی لەبارەی بنکە و بارەگا سەربازییەکان و فڕۆکە جەنگییەکان و دەستوەردانیان لە عێراق.   

سێیەم: دەستوەردان نەکات لە خۆپیشاندان و شۆڕشی خەڵک، چونکە ئەوە شتێکی ناوخۆییە و پێویستە خاڵی بێت لە دەستوەردانی دەرەکی.   
چوارەم: سنورە ئاسمانی و وشکانی و دەریاییەکان و گەلی عێراق بپارێزێت لە کێشمەکێشەکانی ناوچەکە.   

پێنجەم: ئێمە عێراقین، نە ڕۆهەڵاتین نە ڕۆژئاوایین، دەمانەوێت لە ئاشتیدا بژین.   

شەشەم: ئەگەر ئەو خاڵانەی جێبەجێکردن ئەوا لە ئاستی ئابوری یاخود بواری دیکەدا مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.   

حەوتەم: ئەگەر ئەو خاڵانەی جێبەجێ نەکرد ئەوا وڵاتێکی دژی عێراقە و سەربەخۆی و سەروەری عێراقی ناوێت، هەروەکو حەوزە و داگیرکاری دژی یەکن و کۆنابنەوە، عێراق و داگیرکاریش پێکەوە کۆنابنەوە.   


PM:07:28:16/10/2021