سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" دوای سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ وڵاتی قەتەر، لە یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، دۆخی عیراق و ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و چەند پرسێكی تر تاوتوێكران".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه پاش ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته قه‌ته‌ر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ده‌وحه‌ى پايته‌خت له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له په‌ره‌پێدان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عيراق كرد به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق پێويستن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ريان له هه‌ولێر تاوتوێ كرد".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕوو: دۆخى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، دواين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.