بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی حاجیاوا لەسەر نان کڕین تەقە لە وەستایەکی نانەواخانە کرا و لە ئێستاشدا بریندارە و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین بە میدیاکانی ڕاگەیاند" كه‌مێك پێش ئێستا کوڕی بەرپرسێکی سەربازی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان به چه‌كی جۆری ده‌مانچه ته‌قه‌ی له وه‌ستایه‌كی نانه‌واخانە كرد".
ئەوەشی خستەڕوو: به‌پێی وتەی شایەتحاڵەکان هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه له‌سه‌ر نان بووه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش دوای ڕووداوەکە هه‌ڵاتووه.
سەرچاوەکەی پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: وەستای نانەواخانەکە تەمەنی ٢٦ ساڵە و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.