قائیمقامیەتی هەولێر رایدەگەیەنێت" ئەمشەو لە شوێنێكی شاراوەی شارەكە دەست بەسەر زیاتر لە ٦٠٠ بوتڵ غازی ماڵاندا گیراوە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی قایمقامییەتی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و چاودێریکردنی یەکێک لە باخچەکانی نزیک شاری ھەولێر، راستەوخۆ بەسەرپەرشتی نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، توانرا دەست بەسەر زیاتر لە (٦٠٠) بوتڵ غازی ماڵاندا بگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: مەبەست لە شاردنەوەی ئەو بوتڵە غازانە قۆرخکردنە لە نرخ و فرۆشتنەوەی بە نرخێکی گرانتر بە ھاوڵاتییان، لەسەر ئەم کەیسە سێ کەس دەستگیرکران و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.