بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە بارەی خوێندنەوە بڕیار دەدات

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە دووری دەزانێت دەرگای قوتابخانەکان لەبەر زیادبوونی کۆرۆنا دابخات.

لە نووسینێكدا د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت " ئەگەرەكانی داخستنی ناوەندەكانی خوێندن زۆر لاوازە، كوتانی ئیجباری تاكە چارەسەرە بۆ ئەوەی پڕۆسەی پەروەردە لەمساڵدا توشی گرفت نەبێت".

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەشڵێت "  پێویستە پەروەردەی گشتیی سلێمانی و دامودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆیان ئیجبار بكەن ، تا خۆیان بكوتن ، كە ئەوە تاكە چارەسەرە، پێشتر ئەگەر هاووڵاتی خوازیاری وەرگرتنی ڤاكسینی هەبوایە دەبوو ، ماوەیەكی زۆر ناوی خۆی تۆمار بكات تا ناوەكەی دەهاتەوە چەند ڕۆژێكی زۆری پێدەچوو ، ئێستا بەس تەنها لەسەر بڕیاردانی هاووڵاتی وەستاوە ، ئەگەر بڕیار بدات خۆی بكوتێت تەنها یەك كاتژمێری پێویست دەبێت".

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە ماوەی هەفتەیەکە بەشێوەیەکی بەرچاو تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە.



PM:07:55:21/10/2021