رێکخراوێکی جیهانی تورکیا تۆمەتباردەکات بە سپیکردنەوەی پارە بۆ رێکخراوە " تیرۆریستەکان

رێکخراوە گافی کە کۆمەڵەیەکی پێنجن و رێکخراوێکی جیهانیە، تورکیا تۆمەتبار دەکات کە لە رێگای سپیکردنەوەی پارەوە پاڵپشتی رێکخراوە " تیرۆریستییەکانی" کردووە.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا بڵاویکردەوە، کە تورکیا دەخاتە ژێر چاودێریەوە لە بەرئەوەی کەموکوڕی هەبووە لە قەلاچۆکردنی ئەو پارەیەی کە لە رێگای سپیکردنەوەی پارەوە دراوە بە رێکخراوە " تیرۆریستیەکان".

مارکۆس  بلایر سەرۆکی رێکخراوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا وتی" تا ئێستا لە سپیکردنەوەی پارەدا بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان گرفتی گەورە هەیە و تورکیاش لە لیستی وڵاتانی خۆڵەمێشیدایە".

کۆمەڵەی کاری دارایی ناسراو بە گافی رێکخراوێکی نێودەوڵەتیە ئامانجی رێگاگرتن رێگاگرتنە لەو پارانەی بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەنێردرێت، ئەم رێکخراوە تورکیا تۆمەتبار دەکات کە بەری لە سپیکردنەوەی پارە نەگرتووە بۆ ئەو رێخکراوانە، بەمەش توانای تورکیا لە راکێشانی سەرمایەی بێگانە تووشی گرفتی گەورە دەبێت و کاریگەری لەسەر ئابوری ئەو وڵاتەو نرخی دراوەکەشی لیرە دەبێت.



PM:10:09:21/10/2021