هەسەدە کوژرانی سێ شەڕڤانی لە کۆبانێ ڕاگەیاند

هێزەكانی سوریای دیموكرات کوژرانی سێ سەڕڤانی لە ئاكامی بۆردومانێكی توركیا لە كۆبانێ ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەبارەی بۆردوومانەکەی دوێنێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دوێنێ  سێ شەڕڤانی ئێمە کە لە سرین بە ئامانجی وەرگرتنی چارەسەر چوبوونە کۆبانێ، لە ڕێگەی گەڕانەوەیاندا لە دەوروبەری کاتژمێر ٥:٤٠ خولەکی سەرلەئێوارە، لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جۆری سیهای دەوڵەتی تورکیاوە بۆردومان کران و ئەو سێ شەڕڤانە کوژران". 

رۆژی ٢٠ی ئەم مانگەش، فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان کردە ئامانج و دوو هاوڵاتی سڤیل کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.


AM:10:01:24/10/2021