بڕیارە سبەینێ دووشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە، وەزیری تەندروستیش هۆشداری دەدات و دەڵێت" بە رێژەی لە ١٩%ی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا زیادیکردووە".
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بە رێژەی لە ١٩% زیادی کردووە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا پایزه و وه‌رزی ئه‌نفلوه‌نزایه، هاوڵاتییان پێویسته ئه‌و په‌تایه به‌هه‌ند وه‌ربگرن و پشكینی كۆرۆناش بكه‌ن".
ئەوەشی خستەڕوو: ڤاکسین بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و ئەو کەسانەی لە شوێنە داخراوەکان کاردەکەن، دەکرێتە ناچاری.
وەزیری تەندروستی هەرێم داواشی لە هاوڵاتییان کرد ئه‌وانه‌ی تەمەنیان له سه‌رووی ١٨ ساڵییه‌وه‌ن، په‌له بكه‌ن له وه‌رگرتنی ڤاكسین، خۆیان و ده‌وروبه‌ریشیان بپارێزن.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تائێستا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان ٣٥٥ هەزار و ٥٤١ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش شەش هەزار و ٢٦٥ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ٣٣٣ هەزار و ٢٥٧ کەسیش، لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.