کۆیە.. بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆ پێنج کەس بوونە قوربانی

ئەمشەو لە بەنداوی سماقوڵی ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس بوونە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، كاتژمێر ٨:٠٠ی ئەمشەو لە ڕێگەی سماقوڵی نزیك بەنداوی سماقوڵی لە ئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلی جۆری ( تۆیۆتا – كڕۆڵا / تاكسی) و (بیجۆ)ی تایبەت پێنج كەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە: بریندارەكان بەمەبەستی چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەھید دكتۆر خالید كراون لە كۆیە.


PM:11:13:24/10/2021