رێکخراوێک: پەرلەمانی موزەیەف بێت، پێویسەت هەڵوەشێتەوە

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان دەڵێن: مادام سەرۆکی پەرلەمان زۆرینەی پەرلەمان بە موزەیەف ناوزەد دەکات، پێویستە ئەم پەرلەمانە هەڵوەشێتەوەو هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.
 
ئەنسیتۆتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان لە یاداشتنامەیەکدا کە دانەیەکی بۆ ماڵپەڕی " سپی " نێردراوە، رەخنەی توند لە ئەدای پەرلەمانی کوردستان  دەگرن و دەڵێن" لە رۆژی (27-9-2021) بەڕێز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، دانی بە حەقیقەتێكدانا و ڕاشكاوانە وتی: زۆرینەبوونی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستاندا " موزەیەف و ساختەكراو"ە . ئەم راگەیاندنەی بەڕێزیان كە یەكەم دامەزراوە پەرلەمانی كوردستان دەگرێتەوە، لێدانی زەنگێكی مەترسیدار و دانپیانانێكی ناوەخت بوو، كە هەموومان دەخاتە بەردەم لێپرسراویەتیەكی مێژووییەوە كە ئەم دەرەنجامانەی خوارەوەی لێدەكەوێتەوە".

ئەو رێکخراوە پێیانوایە ئەوان وەك ئینستتیۆتی پەی كە ئەركیان چاودێریكردنی پەرلەمانی كوردستانە، بەئەركی خۆیانی دەزانین بیری سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەندامانی بخەینەوە كە ئەوان نوێنەری پاراستنی ئیرادەی حەقیقی خەڵكی كوردستانن، نەك پاراستنی ئیرادەیەكی "موزەییەف"كراوی خەڵك و، دەڵێن" لەم پێناوەشدا لە یەكەمین كۆبوونەوەی پەرلەمان لەدوای لێدوانەكەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمانەوە ئەم یادداشتە دەخەینە بەردەم دەستەی سەرۆكایەتی و فراكسیۆنەكان و سەرجەم ئەندامان، بەمەبەستی كۆتایی پێهێنانی حوكمڕانیی "موزەییەف".

یاداشتەکە

"زۆرینەی پەرلەمانیی موزەییەف، ناتوانێت بە ئەركە یاساییەكانی خۆی هەڵسێت!"

بەرێزان:
-سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
-جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
-سكرتێری پەرلەمانی كوردستان
-سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان
-سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان

بەپێی بڕیاری ژمارە (1)ی سالی 2005 ی پەرلەمانی كوردستان، "پەرلەمانی كوردستان-عیراق تاكە مەرجەعی سیاسی و دەستوری یە بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە چارەنوسسازەكانی گەلی كوردستانی عیراق". لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوەی پەرلەمان دوابەدوای هەڵبژاردن لەلایەن خەڵكی كوردستانەوە، شەرعیەت و لێپرسراویەتی یاسایی دەدات بەسەرجەم سەرۆكایەتی و دامەزراوە یاساییەكانی هەرێم، كە هەریەك لە سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی و وەزیرەكان و كارنامەی حكومەتی هەرێم دەگرێتەوە.
بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامان و هەڵوەستە لەسەركردنە، لە رۆژی (27-9-2021) بەڕێز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، دانی بە حەقیقەتێكدانا و ڕاشكاوانە وتی: زۆرینەبوونی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستاندا " موزەیەف و ساختەكراو"ە . ئەم راگەیاندنەی بەڕێزیان كە یەكەم دامەزراوە پەرلەمانی كوردستان دەگرێتەوە، لێدانی زەنگێكی مەترسیدار و دانپیانانێكی ناوەخت بوو، كە هەموومان دەخاتە بەردەم لێپرسراویەتیەكی مێژووییەوە كە ئەم دەرەنجامانەی خوارەوەی لێدەكەوێتەوە.
كاتێك زۆرینەی پەرلەمانیی "موزەییەف" بێت هەروەك بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند! سەرجەم فراكسیۆن و ئەندامانی پەرلەمان دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی، (چونكە سەرۆكی پەرلەمان دیاریی نەكرد ئەو موزەییەفە كام هێز و لایەنە)! هەر ئەو زۆرینە "مەزەییەف"ە متمانەی بە بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان داوە، كەواتە بەڕێزیان چۆن دەتوانن سەرۆكایەتی دامەزراوەیەكی باڵای لەم شێوەیە بكەن لەكاتێكدا بەدەنگی "زۆرینەی موزەییەف" ئەم پۆستەی وەرگرتبێت و متمانەی بەهەموو دامەزراوەكانی تریش دابێت لەكاتێكدا خۆی "موزەییەف" بێت!؟
-ئەمەش دەمانگەیەنێ بەو ئەنجامەی كە هەموو هەڵسوكەوتێكی یاسایی پەرلەمانی كوردستان (باگل)ە پوچە، چونكە (المبنی علی الباگل فهو باگل) ئەوەی لەسەر پوچ بنیات نرابێت پوچە! لەبەر ئەوەی دامەزراوەكە خۆی "موزەییەف"ە!؟
-متمانەدانی بە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت و وەزیرەكان و كارنامەی حكومەت پوچەڵە.
-سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان ناتوانن كۆمەڵانی خەڵكی هەرێم بە یاساكانیانەوە پابەند بكەن.
- هەر لەبەر ئەوەشە ئەم سەرۆكایەتی و فراكسیۆنانە تا ئێستا نەیانتوانیوە لێپرسینەوەیەكی یاسایی و جددی لە حكومەت بكەن لەكاتی قەیران و كێشەكاندا.
-كەواتە (لەسەر زاری سەرۆكی پەرلەمانەوە) هۆكاری سەرەكیی بەشی هەرە گەورەی قەیرانەكانی هەرێم بوونی ئەم دامەزراوە "موزەییەف"ەیە، هەر بۆیەش نەیتوانیوە بە ئیشی حەقیقی خۆی هەڵسێت.
ئەم خالانەی سەرەوە دەمانخەنە بەردەم لێپرسراوێتییەكی یاسایی و مێژووییەوە، بۆ چارەسەری ئەم "موزەییەف"ەو دەرئەنجامەكانی، لەبری ئەوەی ساڵێك ماوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا بكرێت، پێویستە هەڵبژاردنێكی پێشوەختە ئەنجامبدرێت و ئەو دامەزراوەی كە لەسەر بنچینەی "زۆرینەی موزەییەف و ساختە" بنیادنراوە هەڵوەشێنرێتەوە!؟ بۆ ئەم مەبەستە:
1-ئەركێكی نیشتمانیە كە هەموو پەرلەمانتارێك، هەموو فراكسیۆنێك، سەرۆكایەتی پەرلەمان، لیژنەیەكی تەحقیقی پێك بێنن، لەسەر دیاریكردنی هۆكارەكانی ئەو "موزەییەف"ە و رێگری لێكردنی و دووبارەنەبوونەوەی لە هەڵبژاردنی ئاییندەدا.
2-ئەركی سەرۆكایەتی و سەرجەم ئەندامانە كە بەو ئەركە دوواخراوەی خۆیان هەڵسن كە كاراكردنەوەی دامەزراوەی (كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی)ە كە ماوەی دوو ساڵە ماوەی یاسایی بەسەرچووەو هیچ كاتێكیش بانگهێشت نەكراون بۆ لێپرسینەوە لەسەر ئەو "زۆرینە موزەییەف"ە.
3-سەرۆك و ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەستپێشخەری بكەن لەخۆیانەوە بە كۆكردنەوەی (56) ئیمزا بۆ مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بەپێی بڕگەی (أ)ی خاڵی چوارەم لە ماددەی (10)ی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2005 ی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پێشوەخت.
4-لەئەگەری سوربوونی مانەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە سەرۆكایەتی كردنی دامەزراوەیەكی "موزەییەف"، پێویستە فراكسیۆنەكان و ئەندامان دەستپێشخەر بن بە كۆكردنەوەی (56) ئیمزا بۆ دەستلەكار كێشانەوە بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
ئێمە وەك ئینستتیۆتی پەی كە ئەركمان چاودێریكردنی پەرلەمانی كوردستانە، بەئەركی خۆمانی دەزانین بیری سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەندامانی بخەینەوە كە ئەوان نوێنەری پاراستنی ئیرادەی حەقیقی خەڵكی كوردستانن، نەك پاراستنی ئیرادەیەكی "موزەییەف"كراوی خەڵك، لەم پێناوەشدا لە یەكەمین كۆبوونەوەی پەرلەمان لەدوای لێدوانەكەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمانەوە ئەم یادداشتە دەخەینە بەردەم دەستەی سەرۆكایەتی و فراكسیۆنەكان و سەرجەم ئەندامان، بەمەبەستی كۆتایی پێهێنانی حوكمڕانیی "موزەییەف".

لەگەڵ رێزدا

  




PM:10:41:25/10/2021