سبەینێ دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لەم دوو ناوچەیەیەی هەرێم دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی شاری سلێمانی وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵانی لە دوو ناوچەی دیکەی هەرێم راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (سپی) نێردراوە باس لەوەکراوە، سبه‌ینێ پێنجشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەم له‌ دوو ناوچه‌ی سلێمانی نه‌وت دابه‌شده‌كرێت، دابەشکردنەکەش لە قەزاکانی (شارباژێڕ و ماوەت) دەبێت. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: بۆ هەر (٢٠٠) لیترێک نەوت (٥٥) هەزار دینار وەردەگیرێت. 

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" پێویستە هاوڵاتیان لەگەڵ کارتی زیرەکدا (کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی یان رەگەزنامە)یان پێبێت،  بەپێچەوانەوە بەشە نەوتی پێنادرێت".


PM:01:02:27/10/2021