حەوت فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان راگەیەنراوێکیان لەسەر دۆخی پەرلەمان جەختدەکەنەوە، "پاراستنی شکۆی پەرلەمان ئەرکێکی پیشەیی و ئەخلاقییە و نابێت هەڕەشەکردن بەرامبەر چەند پەرلەمانتارێک ببێتە هۆی سوکایەتیکردن بە خەڵکی کوردستان و خوێنی هەزارەها شەهید".
لەو یاداشتەدا کە دانەیەکی بۆ " سپی " نێردراوە، چوار خالە، داوا دەکەن پارتی داوای لێبوردن لە پەرلەمان و خەڵکی کوردستان بکات، بە پێچەوانەوە هەڵوێستی تریان دەبێت. ( بەبێ ئەوەی هەڵوێستەکەی تر رابگەیەندرێت).