وێنە.. فەرماندەیەکی پێشمەرگە بە کۆرۆنا گیان لە دەستدەدات

فەرماندەی پێشمەرگە ئەحمەد محەمەد ئەلجەبوری بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

ئەحمەد محەمەد پلەی عەمید روکن بووەو لە کۆلیژی فەرماندەی و ئەرکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بووە و، ١٦ ساڵ خزمەتی هێزی پێشمەرگەی کردووە.
 
دوێنێ شەو بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا.

لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبوون ٣٥٨٩٠٢ (١٠٥٢٦٥ هەولێر، ١٢٤٩٦٧ سلێمانی، ١٢١٦٧٧ دهۆك، ٦٩٩٣ هەڵەبجە).
ژمارەی چاکبوون ٣٣٨٦١٧ ( ٩٨١١٦ هەولێر، ١١٧٧٨٨ سلێمانی، ١١٦٢٨٣ دهۆك، ٦٤٣٠ هەڵەبجە).
ژمارەی ئەوانەی لەژێر چارەسەر  ١٣٩٢٩ (٥٣٢٥ هەولێر، ٤٤٥٠ سلێمانی، ٣٨٠٤ دهۆك، ٣٥٠ هەڵەبجە).
ژمارەی گیان لە دەستدان ٦٣٥٦ (١٨٢٤ هەولێر، ٢٧٢٩ سلێمانی، ١٥٩٠ دهۆك، ٢١٣ هەڵەبجە).



AM:08:16:28/10/2021