" کاتی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان لە ئانوساتەدایە "

کەناڵی ئەلعرەبییەو چەند میدیایەکی ئەمەریکی و روانگەی سوری مافی مرۆڤ پێشبینی دەکەن کە تورکیا هێرشبکاتە سەر باکوری سوریا وچەند رۆژێکە بەردەوامە لە ناردنی هێزی زیاتر بۆ سەر سنوری سوریا و، هێرشەکە وەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن لە ئان و ساتدایە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند لە دوو رۆژی رابردوودا تورکیا هێزێکی زۆری ناردۆتە گرێ سپی، ئەمەش لەگەڵ نزیکبوونەوەی هێرشی سووپای ئەو وڵاتەدایە بۆ سەر ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە.

ئەم جموجوڵ و ئەگەری هێرشە، لە کاتێکدایە کە تورکیا دەیەوێت ئەو بەڵێنە دووبارانەی جێبەجێبکات کە دەبێت بەر لە رووسیا بگرێت تا سوریا بهێنێتەوە ئیدلب، ئۆردوغان چەندانجار باسی لەوە کردووە کە ئەو پێگە هەستیارانەی هێزەکانی سوریا بۆردومان دەکات کە دەبنە مایەی ئاوارەبوونی خەڵکی زیاتر.

ئەوە لە کاتێکدایە کە تورکیا هەر یەک لە مۆسکۆ و واشنتۆن تۆمەتبار دەکات کە وەفایان بەرامبەر ئەو بەڵێنانەیان نەبوو کە ساڵی ٢٠١٩دا بەڵێنیان داوە هێزە کوردیەکان ٣٠ کم لە سنوری تورکیا دووربخەنەوە.



PM:10:59:29/10/2021