کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لەناو شاری سلێمانی ڕاگەیەندرا

بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە لەناو سەنتەری شاری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوت بکرێت. 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە نەوت لە سنووری قەزای پشدەر و ناحیەکانی دابەشبکرێت، بۆ هەر خێزانێک بڕی (٢٠٠) لیتر بە نرخی (٥٥) هەزار دینارە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە" رۆژی دووشەممەش لەناو سەنتەری شاردا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوت لە سنووری مەڵبەندەکانی پێنج و شەش".


PM:09:36:30/10/2021