سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" دووباره‌بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی و فراوان بوونی په‌لاماره‌كانی تیرۆرستان، ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت كه داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات ده‌كات".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، وێڕای سه‌ره‌خۆشی کردنی له خێزان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی هه‌ردوو شههیدەکەی دوێنی میحوەری کەرکوک، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دەبێت به‌ئیراده و ده‌ستێكی پۆڵاینه‌وه به هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق و هێزه ئه‌منییه‌كان و به پشتگیریی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تا له‌ناوبردنی یه‌كجارییان، ڕوبه‌ڕو و به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه.
هەرچەندە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق کۆتاییهاتنی داعشی راگەیاند، بەڵام هەندێک جار گروپی چەکداری داعش هێرشدەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان بەتایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان و، لە ماوەی رابردووش‌دا هێرشەکانیان زیاتر کردووە.