بەردەڕەش.. ھاوڵاتییەك بە دەستڕێژی گولـلەی چەند كەسێك كوژرا

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە سنووری قەزای بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دهۆك ھاوڵاتییەك بە دەستڕێژی گولـلەی چەند كەسێك كوژرا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پۆلیسی بەردەڕەش ڕایگەیاند" شەوی رابردوو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی چەند كەسێك ھاوڵاتییەكی گوندی گربدەوی سەر بە قەزای بەردەڕەشی شاری دھۆكیان كوشت". 

ئەوەشی خستەڕوو: تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکردوە. 


PM:02:15:31/10/2021