ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە لە پەرواوێزی کۆبوونەوەی ( G20 ) بایدن و ئۆردوغان رێککەوتنیان لەسەر میکانیزمێک بۆ چاککردنی پەیوەندی نێوانیان کردووە. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی ئەمەریکا باسی فڕۆکەی F16 و مافی مرۆڤی لە تورکیا کردووە.
بەپێی هەواڵەکەی رۆیتەرز، بایدن سەرۆک ئەمەریکا بە ئۆردوغانی راگەیاندووە کە پرسی فڕۆکەی F16 دەبێت بە قۆناغ و میکانیزمیەکانی خۆیدا لە ئەمەریکا بڕوات، هاوکات ئارەزووی خۆی پێشانداوە کە مامەڵە لەگەڵ چارەسەکردنی ناکۆکیەکانی نێوان هەردوو وڵات بەشێوەیەکی چالاک بکات.
ئەو کۆبوونەوەیەی نێوان بادین و ئۆردوغان کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەت ( G20 ) سازکراوە ٧٠ خوولەکی خایاندووە.
کۆشکی سپی لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە رایگەیاند " سەرۆک بایدن سەرلەنوێ باسی هاوبەشی بەرگری لەگەڵ تورکیا و گرنگی تورکیا وەک هاوپەیمانی ناتۆ کرد، هەروەها ئەمەریکا مەترسی خۆشی ناشارێتەوە لەوەی تورکیا ببێتە خاوەنی سیستەمی مووشەکی ٤٠٠ ی روسی".
لە راگەیاندنەکەی کۆشکی سپی هاتووە" سەرۆکی ئەمەریکا باسی رۆڵی دامەزراوە دیموکراسییە بەهێزەکانی کردووە، لەگەڵ رێزگرتن لە مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا لە پێناو ئاشتی و پێشکەوتندا.
لە راگەیاندنی سەرۆکایەتی تورکیادا هاتووە " هەردوو سەرکردە گفتوگۆیان لەسەر هەنگاوەکانی بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانییەکان و پەیوەندی دوو قۆڵی و پەرەسەندنە هەرێمایەتییەکان کردووە"، بەرپرسێکی تورکیش دەڵێت " کەشی کۆبوونەوەکە " زۆر باش بووە".
هەروەها باس لە گرنگی هاوپەیمانی ناتۆ و هاوبەشی ستراتیژی کراوە.
پەیوەندیەکانی تورکیا و ئەمەریکا لە چەند ساڵی رابردوودا کەوتە ژێر فشاری ناکۆکییە سیاسیەکان لەمەڕ سوریا و، کڕینی تورکیا سیستەمی بەرگری روسی ( ئس ٤٠٠ ) و مافی مرۆڤ و پرسە یاساییەکان.