موقتەدا سەدر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە دووپاتدەکاتەوە

موقتەدا سەدر سەرکردنی رەوتی سەدر رایگەیاند" حکومەت دەبێت لە دووبەرە پێکبێت، دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و ئەوان ئامادەن بۆ ئەوەی لەهەر بەرەیەکیان بن".

 لەپەیامێکدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، موتەدا سەدر نوسیویەتی "پێموایە حکومەت دەبێت لە دووبەرە پێکبێت دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، ئێمە لاریمان نییە لەهەر بەرەکیان بین بۆ خزمەتی نیشتیمان".  

  هەروەها دەشلیت "بەرەی دەسەڵات ئەرکی چاکسازیییە، بەرەی ئۆپۆزسیۆنیش راوێژ و رێنمایی پێشکەش دەکات کە ملکەچ پێکەرن بۆ ئێمە، لەسەر بنەمای دیموکراسیەت ئامادەین لەهەر بەرەیەکیان بین".  

رۆژی ١٠ ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامدراو تەیاری سەدری ٧٤ کورسی بەدەستهێناوە.



PM:11:29:31/10/2021