هەولێر.. برازاک بە چەقۆ کۆتایی بە ژیانی مامی خۆی هێنا

پۆلیسى هەولێر رایدەگەیەنێت" لە گەڕەکى هەڤاڵان هاوڵاتییەکى عەرەب لەلایەن برازاکەیەوە بە چەقۆ کوژرا".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (٢:٠٠)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی هەڤاڵان هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لەبوونی رووداوێکی کوشتن، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ئەحمەد نافع خالید)، تەمەن (٣٥) ساڵ، بەڕەگەز عەرەب، لەلایەن برازاکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە" پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتباری رووداوەکە و گەیشتن بە هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە". 


AM:10:19:01/11/2021