نرخى ئەمڕۆی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانى هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی بە جێگیری ماوەیەوە، بەڵام بەهای لیرەی تورکی زیاتر ڕووی لە دابەزین کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند:

-نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە، لە کاتێکدا چەند ڕۆژێک لە مەوبەر بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.

-نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٠ ھەزار و ٩٠٠ دینارە.

-نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار و ٦٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

-نرخی ١٠٠  لیرەی تورکی بە ١٥ هەزار و ٤٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٥ هەزارو ٦٥٠ دینار بوو. 

-نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٨٠ دینارە.

-نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٣٠  هەزار دینارە.


AM:10:29:01/11/2021