ئەمینداری گشتی یەکگرتوو داوایەک ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات هەوڵەکانی لەبارەی چارەسەرکردنی دۆخی کۆچبەرانی کورد لە سنوورەکانی بێلاڕووس و پۆڵەندا چڕبکاتەوە.

نووسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستاندا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لەبارەی كێشەی هاووڵاتییە كۆچبەره‌كانی هەرێم و عیراق كە روویان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، جەختیكردەوە: ئەو هاوڵاتیانەی هەرێم و عیراق كە لە سنووری بیلارووسیاو پۆڵەندا بەگیرهاتون و رێگەیان لێ گیراوە لەو چۆڵەوانی و سەرمایەو بەبێ خۆراك و پێداویستی رۆژانە ماونەتەوە، پێویستە بەزووترین كات بەدەمەوەچونیان بۆ ئەنجام بدرێت لەو مەینەتیەی تێی كەوتوون ژیانیان رزگار بكرێت.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، بە سوپاسەوە سەرۆك كۆماری عیراق بەڵێنیدا كە بەردەوام هەوڵی خۆی بدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ رزگاركردنی ئەو گەنج و خێزان و منداڵانەی كە لەو سنوورە گیریان خواردووە.


PM:02:55:02/11/2021