بەیانی ئەمڕۆ بەبەشداری زیاتر لە ٦٠ كۆمپانیا پێشانگا و كۆنفرانسی كشتوكاڵی و ئاژەڵییەكان لە شاری ھەولێر كرایەوە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە پێشانگاكەدا زیاتر گرنگی بە بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و ئامێر و پێداویستی کشتوکاڵی و هەندێک لە کەلوپەل دراوە، هەروەها لەگەڵ كردنەوەی پێشانگاكەشدا، كۆنفڕانسێك بەڕێوەچوو كە تیایدا گفتوگۆ دەربارەی بەرەوپێشبردنی سێكتەری كشتوكاڵی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكرێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە کاتی کردنەوەی پێشانگاکەدا لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئه‌مڕۆ لێره‌ین و به‌شداری ئه‌و پێشانگه هاوبه‌شه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستانی و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی فیدراڵ ده‌كه‌ین، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه ده‌ستپێكێكی زۆر باش ده‌بێت بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد" ئه‌م پێشانگه‌یه ده‌بێته ده‌ستپێكێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق په‌ره‌بستێنێت".
پێشانگاكە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان سەرپەرشتی دەكرێت.
بڕیارە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان بۆ ئاڵوگۆڕی بەروبوومە كشتوكاڵییەكانیان بە بەشداری ژمارەیەك شارەزای بواری كشتوكاڵیی لە كۆنفرانسەكە گفتوگۆ بكەن.