سەرۆک کۆماری عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغداد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکی رەوای دەستوریە، بەڵام پێویستە لە چوارچێوەی یاسایی و ئاشتیخوازانەی خۆی دەرنەچێت".
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکی رەوای دەستوریە، بەڵام پێویستە لە چوارچێوەی یاسایی و ئاشتیخوازانەی خۆی دەرنەچێت، ئەم پێکدادانانەی ئەمڕۆ لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا روویدا مایەی داخەو جێگەی قبوڵکردن نیە".
ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە هاتنە ئارای ئەم توندوتیژیانە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و ئەوانەی کە بڕیاری ئاڵۆزرکردن یان توندوتیژیان داوە بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن، بۆ ئەوەی دەستەبەری دوبارەنەبونەوەی ئەو کارە قێزەونانە بکرێت.
سەرۆ کۆمار لە پەیامەکەیدا باسی لەوەشکردوە: پارێزگریکردن لە ئاسایشی گشتی بەرپرسیارێتییەکی نیشتیمانیە و لەسەر هەموان پێویستە گیانی دان بەخۆداگرتن زاڵ بکەن و بەرژەوەندی وڵات و نیشتیمان بخەنە سەرو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە.