حكومەتی عێراق كونسوڵگەری بیلاڕوسیای لە بەغدا و هەولێر داخست

‌‌سنووری نێوان بیلارووسیا و وڵاتانی ئەوروپا
ئەمڕۆ شەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ حكومه‌تی عیراق كونسوڵخانه‌ی بیلارووسیای له‌ به‌غدا و هه‌ولێر داخست.

فوئاد مامەند، کۆنسوڵی شانازیی بێلاڕووس لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە ماڵپه‌ری رووداوی راگه‌یاند" وەک هەوڵێک بۆ رێگەگرتن لە کۆچی هاووڵاتیانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە رێگەی بێلاڕووسەوە حکومەتی عیراق کۆنسوڵخانەی بێلاڕووسی لە بەغدا و هەولێر داخست".

بڕیارەکەی حكومه‌تی عیراق لە کاتێکدایە، کە ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ رێگه‌ی (بیلارووس_ پۆڵه‌ندا)وه‌ روویانكرده‌ وڵاتانی ئه‌وروپا.


PM:02:37:06/11/2021