مستەفا کازمی لە هەولێکی کوشتن رزگاری دەبێت
"مووشەکە ترسنۆکەکان نیشتمان دروست ناکات"

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٧ ی تشرینی دووەم لە رێگای فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبرێژەوە هێرشکرایە سەر شوێنێ مانەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەلآم ئەم هەوڵی کووشتنە شکستی هێناو کازمی سەلامەتە.

دوا رووداوەکە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لە وتەیەکی تەلەفزیۆنیدا بۆ عێڕاقییەکان رایگەیاند" بە درۆن و مووشەکە ترسنۆکەکان عێراق نیشتمان دروستناکرێت".

هەروەها راشیگەیاند کە سەلامەتە و کەس بەرنەکەوتووەو هێزە ئەمنییەکان وڵات دەپارێزن.

داوای دانە بەخۆدا گرتن پەنابردنە بەر گفتوگۆیەکی بنیاتنەرانەی لەنێو هەموو لایەنەکاندا کرد. 

 

AM:07:41:07/11/2021