قوباد تاڵەبانی: لەپێناو هاندانی زیاتری کاری وەبەرهێنان دەبێت کارئاسانی تەواو بکرێت بۆ وەبەرهێنەران

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران لە کۆبونەوەیەکدا تاوتوێی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی وەبەرهێنانی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ قوباد تاڵەبانی، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە‌گە‌ڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بە‌ڕێوەبە‌رانی پەیوەست بە وەبەرهێنان، باسی لە چۆنییەتی چارەسەر کردنی کێشەکانی وەبەرهێنانکرد و ڕایگەیاند"پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران لە ئەولەوییەتەکانمانە‌ لە‌پێناو بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێم".


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پشتگیری بۆ کەرتی تایبەت دووپاتکردەوە و رایگەیاند، "لەپێناو هاندانی زیاتری کاری وەبەرهێنان دەبێت کارئاسانی تەواو بکرێت بۆ وەبەرهێنەران و رۆتین بە تەواوە‌تی کەم بکرێتەوە".

قوباد تاڵە‌بانی بە‌ ئامادە‌بوانی كۆبونە‌وە‌كە‌ی ڕاگەیاند "مە‌بە‌ستمانە‌ لە‌ پڕۆژە‌كانی نیشتە‌جێبون ئە‌‌ولە‌ویە‌ت بدرێت بە‌و پڕۆژانە‌ی كە‌ تایبە‌ت دە‌بن بە‌ چینی كە‌مدە‌رامە‌ت، بۆیە‌ گرنگی بدە‌ن بە‌و جۆرە‌ پڕۆژانە‌ بۆ ئە‌وە‌ی زوو بكە‌ونە‌گە‌ڕ"، ھە‌روە‌ھا جە‌ختی كردە‌وە‌ لە‌سە‌ر گرنگیدان بە‌ پڕۆژە‌كانی گە‌شتوگوزار و پیشە‌سازی و كشتوكاڵ.

دواتر بە‌ڕێوبە‌رە‌ گشتییە‌كان و بە‌ڕێوبە‌رە‌ ئامادە‌بوە‌كان سە‌رنج و تێبینییە‌كانی خۆیان خستە‌ڕو و بڕیاردرا بە‌زوترین كات چارە‌سە‌ری لە‌مپە‌ر و گرفتە‌كان بكە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی باشتر و زوتر خزمە‌تە‌كان پێشكە‌ش بە‌ ھاوڵاتیان بكرێن.




PM:04:53:07/11/2021