تەندروستی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە هەزار کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ١٤٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٤٣٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٦ ٤هەزار و ١١ كەس و لەوانە ٢٣ هەزار و ٣٧٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ١٦ هەزار و ٢٩٩ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:05:06:08/11/2021