پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر سنوری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا بەهۆی سەرماوە منداڵێک گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ لەسەر سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا منداڵێک لەگەڵ خێزانەکەیدا چەند رۆژێکە لەسەر سنوری ئەو دوو وڵاتەیە بەهۆی سەرماوە رەقبووەوە و گیانی لەدەستدا.
بەھۆی خراپی دۆخی گوزەرانی خێزانەکان و ناسەقامگیری سیاسی و سەرھەڵدانی قەیرانی سوتەمەنی، ژمارەیەکی زۆر لە خێزان و گەنجانی ھەرێمی کوردستان روویان لە وڵاتی بیلارووسیا کردووە.
شەوی ڕابردووش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بڕی (٢٠٠) هەزار دۆلار تەرخانبکات بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی گیریانخواردووە لە سنورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا و لیتوانیا.