پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو مامۆستایەی حەوت رۆژە ونووبووە، تەرمەکەیان دەدۆزێتەوە، ئاشکرای دەکەن کە خۆی کووشتووە.
پۆلیسی هەولێر راگەیاندنێکی لە بارەی ئەم رووداوەوە بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە " (ش . م . عەبدوڵڵا) تەمەن (٥٣ ساڵ) پیشە (مامۆستا)، کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی هەبووە و بەو هۆیەوە خۆی فڕێداوەتە ناو زێوە و گیانی لە دەست داوە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕێکەوتی 5/11/2021 کاتژمێر 10 و 30 خولەکی شەو لە لایەن خێزانی هاووڵاتییەکەوە ئاگادار کرانەوە کە لەسەر پردی کۆن لەسەر زێی گەورە ئۆتۆمبێلێک بەجێماوە و شوفێرەکەشی بێسەروشوێنە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (ش . م . عەبدوڵڵا) تەمەن (53 ساڵ) پیشە (مامۆستا)، کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی هەبووە و بەو هۆیەوە خۆی فڕێداوەتە ناو زێوە و گیانی لە دەست داوە، ئەمڕۆش تەرمەکەی لە زێی گەورە لەلایەن تیمی بەرگریی شارستانییەوە دۆزرایەوە و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تەرمەکەیان گواستەوە بۆ پزیشکی دادی و دۆسیە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە.