باڵیۆزخانەی عێراق: گەشتی ئاسمانی تەرخانکراوە بۆ ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت بگەرێنەوە

باڵیۆزخانەی عێراق لە روسیا رایگەیاند "گەشتی ئاسمانی بۆ ئەو کۆچبەرانە تەرخانکراوە کە دەیانەوێت بەگەڕێنەوە بۆ نیشتیمان".

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی تشرینی دووەم،  بالیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "هەر کۆچبەرێک خوازیارە بە خواستی خۆی لە بیلاروسیاوە بگەڕێتەوە بۆ وڵات، ئەوا گەشتی ئاسمانییان بۆ ئامادە دەکرێت".


ئاماژەی بەوەشداوە، هەر کۆچبەرێک خوازیارە بگرێتەوە ئەوا دەتوانێت لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی واتسئەپی کونسوڵگەرییەوە بە ژمارە "79652673377+ ناوی خۆی تۆمار بکات.


دەشڵێت "دەشتوانن لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەی کونسوڵخانەوە "[email protected]" ناوی خۆیان تۆماربکەن بە مەبەستی رێکخستنی گەشتی ئاسمانی لە بیلاروسیاوە بۆ عێراق".

ماوەیەکە هاوڵاتییان لە رێگەی بیلاروسیاوە بەرە و وڵاتانی ئەوروپا کۆچدەکەن و ،اوەی چەند ڕۆژێکیشە ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە سنورەکانی نێوان بیلاروسیا و لیتوانیا وپۆڵەندا دۆخێکی  ناهەمواریان هەیە.



PM:02:01:11/11/2021