ئەڵمانیا بڕیاریداوە
بە وەرگرتنی تەواوی ئەو کۆچبەرانەی لەسەر
سنوری نێوان پۆڵەنداو بێلاڕوسیا گیریان خواردووە.
ئەمشەو هەینی ١٢ی
تشرینی دووەم، کۆچبەرێکی سەرسنووری نێوان بێلاڕوسیا و پۆڵەندا رایگەیاند "هەواڵمان
پێگەیشتووە کە ئەڵمانیا رەزامەندی دەربڕیوە بە وەرگرتنی سەرجەم کۆچبەرەکانی ئەم
سنوورە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بە پاس رەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێین".
وتیشی " بڕیار
وایە یەکێتی ئەوروپا لەوبارەیەوە لەگەڵ هەریەکە لە بێلاڕوسیا و ئەڵمانیا
رێککەوتنێک ئەنجامبدات". هاوکات تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی
لەوبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە
نزیکەی هەفتەیەک دەبێت ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری کورد لەسەر سنووری نێوان بێلاڕوسیا و
پۆڵەندا گیریان خواردووە دەیانەوێت بچنە ناو خاکی پۆڵەنداوە، بەڵام لەلایەن هێزە
سەربازییەکانی ئەو وڵاتەوە رێگرییان لێدەکرێت و بەهۆی ساردی کەشوهەواوە بارودۆخی
ئەو کۆچبەرانە لەبارێکی ناهەمواردایە. .