پۆلیسە پۆڵەندییەکان بە کۆچبەرانیان ڕاگەیاندووە "وابڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا سنورەکانی پۆڵەندا واڵا بکرێن بەڕووی کۆچبەرەکاندا"
ئەمشەو شەممە ١٣ی تشرینی دووەم، سەرچاوەیەک بەناوی سیزان شەماڵ بۆ (سپی) باسی لەوەکرد " کەمێک پێش ئێستا پۆلیسەکانی
پۆڵەندا کە لەو سنوورە و بەمەبەستی رێگریکردن لە کۆچبەرەکان جێگیرکراون پێیان
راگەیاندووین سنوورمان بۆ دەکەنەوە".
وتیشتی "پۆلیسە پۆڵەندییەکان پێیان وتین رۆژی دووشەممە ١٥ی
تشرینی دووەم سنوورمان بۆ دەکەنەوە و رێگە دەدەن بچینە ناو خاکی پۆڵەنداوە".
ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن،
لەسەر سنووری نێوان بێلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە، بەهۆی ئەوەی پۆڵەندا
ژمارەیەکی زۆر سەربازی ناردووەتە ئەو سنوورە بەمەبەستی چاودێری کردنیان تا نەچنە
نێو سنوری وڵاتەکەیان.