سەرۆکی روسیا لەبارەی کۆچبەرانی بێلاڕوسیاوە ڕوونکردنەوە دەدات

سەرۆکی روسیا رایگەیاند"هیچ پەیوەندییەکمان بە کێشەی کۆچبەرانی سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەنداوە نییە".

ئەمڕۆ شەممە١٣ی تشرینی دووەم ، ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند "هەنگاونانی بیلاڕوسیا بۆ راگرتنی غازی وڵاتەکەی بۆ ئەوروپا زیان بە وزەی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت و پەیوەندی نێوان روسیا و بیلاڕوسیاش بەرەوپێش نابات".


وتشی "راگرتنی غازی بیلاڕوسیاوە بۆ ئەوروپا لە رووی تیۆرییەوە رێی تێدەچێت، هەروەکو چۆن لە رابردوودا ئۆکرانیا ئەو کارەی ئەنجامداوە".

ڤلادمێر پوتین ئاگاداری داوەتە یەکێتی ئەوروپا لە سەپاندی سزا بەسەر وڵاتەکەدا و هەڕەشەی راگرتنی غازی روسیای کردووە کە بەو وڵاتەدا تێپەڕدەبێت بۆ ئەو کیشوەرە.


هەر ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی پۆڵەندا رایگەیاند "سێ كەسیان دەستگیركردووە، کە دوانیان ئۆكرانی و یەکیان پۆڵەندیە و ھەوڵیانداوە ژمارەیەک پەنابەر بھێننە خاكی پۆڵەنداوە".


هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن، وەک خۆیان دەڵێن مەبەستیانە ژیانێکی خۆش بۆخۆیان دەستە بەر بکەن  بەڵام،  لەسەر سنووری نێوان بێلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە، بەهۆی ئەوەی پۆڵەندا ژمارەیەکی زۆر سەربازی ناردووەتە ئەو سنوورە بەمەبەستی چاودێری کردنیان تا نەچنە نێو سنوری  وڵاتەکەیان.

 

 



PM:07:55:13/11/2021