حکومەتی پۆڵەندا ڕوونکردنەوە بۆ کۆچبەران دەدات

حکومەتی پۆڵەندا رایگەیاند "دەنگۆی کردنەوەی سنوری وڵاتەکەی بە رووی کۆچبەراندا لە رۆژی ١٥ی ئەم مانگە دوورە لە راستییەوە ".

ئەمڕۆ شەممە١٣ی تشرینی دووەم، ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی پۆڵەندا ئاگادارییەکی بۆ کۆچبەران بڵاویکردەوە و دەڵێت ''لە ناو کۆچبەراندا ئەو دەنگۆیە بڵاوکراوەتەوە، کە ١٥ی ئەم مانگە لە کارێکی رێکخراودا بە پاس کۆچبەران لە سنورەوە دەگەیەنرێنە ئەڵمانیا."


هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە ''ئەو هەواڵانە هەموویان دوورن لە راستییەوە، پۆڵەندا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی سنورەکەی لەگەڵ بیلاڕوسیا و ئەوانەشی هەواڵی لەو جۆرە بڵاودەکەنەوە کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە."

 

حکومەتی پۆڵەندا  کۆچبەران ئاگادار دەکاتەوە ، بە هەواڵی لەو جۆرە هەڵنەخەڵەتێن و هیچ هەنگاوێک نەنێن.


نزیکەی هەفتەیەکە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن، لەسەر سنووری نێوان بێلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە، بەهۆی ئەوەی پۆڵەندا ژمارەیەکی زۆر سەربازی ناردووەتە ئەو سنوورە بەمەبەستی چاودێری کردنیان تا نەچنە نێو سنوری  وڵاتەکەیان.

 

 

 



PM:08:33:13/11/2021