سێکسی ترین پیاوی جیهان دیاریکرا

ئەكتەری كۆمیدی، پاوڵ رەدی وەكو سێكسیترین پیاوی جیهان لەلایەن گۆڤاری خەڵک (People) دەستنیشان كرا.

ساڵانە سێکسیترین پیاوی جیهان هەڵدەبژێرێت و بە ملیۆنان کەس دەنگ دەدەن، بۆ ئەمساڵ گۆڤاری خەڵک (People)، پاوڵ رەدی وەکو سێکسیترین پیاوی زیندو هەڵبژارد و وێنەکەی لەسەر بەرگی گۆڤارەکە بە هەمان ناونیشان بڵاوکرایەوە.

 ئەکتەری ناوبراو لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدایە و دەڵێت " من لەبارەی ئەوەوە ئاگادارم و دەزانم كە ئەگەر خەڵكی گوێیان لەوە بێت من هەڵبژێردراوم دەڵێن، ئەمە بە هەڵە هەڵبژێردراوە و چەندین كەسی دیكە پێویستبو پێش من بۆ ئەو نازناوە هەڵبژێردرێن".

هەروەها لەبارەی ئارەزوەكانی خۆیەوە باسی لەوەکرد، "كاتێك بیر لە خۆم دەكەمەوە، وەكو هاوسەر و باوك بیر لە خۆم دەكەم، لەگەڵ خێزانەكەم دەچمە دەرەوە ئەو كاتەی كارم نییە، ئەمەش زیاتر لە هەر شتێك ئارەزوم لێیەتی".

پاوڵ رەد لە ساڵی ١٩٦٩ لە ویلایەتی نیوجێرسی هاتوەتەدنیاوە، لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ یەكەمینجار بە فەرمی هاتە ناو دنیای نواندن، ناوبانگێكی زۆری پەیداكرد، بۆ چەندین خەڵاتی جیهانی هەڵبژێردراوە، بەپێی پێگەی فۆربس لە لیستی ١٠٠ كاریگەرترین كەسایەتییەكان بو بۆ ساڵی ٢٠١٩.

 



PM:09:12:16/11/2021