باڵیۆزی فەخری بیلاڕوسیا داوایەک لە کۆچبەرانی بێلاڕوس دەکات

"داوا لە کۆچبەرانی بیلاڕوسیا دەکەم بگەڕێنەوە بۆ عێراق".

ماجد قەیسی باڵیۆزی فەخرى بیلاڕوسیا لە عێراق باسی لەوەکرد بیلاڕوسیا ڤیزای نایاسایی نەداوە بە هاوڵاتییان و کۆچبەرانیش لەلایەن حکومەتى ئەو وڵاتەوە فریونەدراون، هەروەها بیلاڕوسیا ناتوانێت خۆراکی پێویست بۆ کۆچبەران دابین بکات و تەنها دەتوانێت پێداویستى پزیشکییان بۆ دابینبکات.

ماجد قەیسی باسی لەوەشکردووە، "داوا لە کۆچبەرانی بیلاڕوسیا دەکەم بگەڕێنەوە بۆ عێراق."

لای خۆشییەوە، مارسن پرسیداکس جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا باسی لەوەکرد، بیلاڕوسیا و روسیا مەبەستی جیاوازییان هەیە لە دروستکردنی قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنوور.

ئەوەشی ڕاگەیاند "بیلاڕوسیا تۆڵەی خۆی دەکاتەوە لە یەکێتی ئەوروپا بەهۆی سزاکانەوە کە بەسەریدا سەپێندراوە و روسیا دەیەوێت بزانێت دەتوانێت یەکێتییەکە تێکبشکێنێت و ناکۆکی بخاتە ناو وڵاتانی یەکێتییەکەوە."

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەیەکە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن، لەسەر سنووری نێوان بێلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە، بەهۆی ئەوەی پۆڵەندا ژمارەیەکی زۆر سەربازی ناردووەتە ئەو سنوورە بەمەبەستی چاودێری کردنیان تا نەچنە نێو سنوری  وڵاتەکەیان.

 

 

 

 



PM:09:38:16/11/2021