ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ کۆچبەرانی بێلاڕوسیا

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت "حكومەتی ھەرێم هەموو هەوڵێك دەدات و درێغی ناكات لە گەڕا‌ندنەوەی ئەو هاوڵاتییانەی لە سنووری بێلاڕووس گیریان خواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە".

 

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە، هەموو هەوڵێك دەدەن و درێخی ناكەن لە گەڕا‌ندنەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو هاووڵاتییانەی لە سنووری بێلاڕووس گیریان خواردووە، بەڵام هەندێك لایەن ‌ئەم دۆخەیان قۆستو‌وەتەوە ‌بۆ لە ‌كەداركردنی ناوبانگی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئامانجێكی كورتخایەن، سەرەنجام هەموو راستییەكان دەركەوتن كە ئەو پڕوپاگەندانە دوورن لە راستییەوە.

بە وتەی جوتیار عادل"حكومەتی هەرێم سوپاس و پێزانینی ئاراستەی هەموو ئەو لایەنانەش دەكات كە‌ هاوكار بوون و هاوكار دەبن لە گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرانەی بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان".

 

 


 



PM:04:03:17/11/2021