وێنە.. یەکەم گەشتی گەڕانەوەی کۆچبەران ئەنجام دەدرێت

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، ٤٣٠ کۆچبەر ئەمڕۆ دەگەرێنەوە بۆ عێراق.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی تشرینی دووەم، ئەحمەد سەحاف وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "بەڵگەنامەى گەشتکردنى ٤٣٠ کۆچبەرى عێراقى گیرخواردووى سنورى بیلاروسیا تەواوکراوە و ئەمڕۆ دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق".


ئەحمەد سەحاف  روونیکردەوە،  کە تیمەکانى کونسوڵخانەى عێراق لە بیلاروسیا بەردەوامن لە تۆمارمردنى ٥٠ کۆچبەرى دیکە کە داواکارى گەڕانەوەیان پێشکەش کردووە.

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، وەزارەتەکە هەموو هەوڵێکى خۆى دەدات بۆ کارئاسانیکردنى گەڕاندنەوەى ئارەزومەندانەى ئەو کۆچبەرە عێراقییە گیرخواردووانەى سنورى بیلاروسیا و پۆڵەندا.

ئەمە لەکاتێکدایە کە وا بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم گەشتی ئاسمانی بە ئامانجی گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی کۆچبەران لە منسیکی پایتەختی بێلاڕوسیاوە بۆ ھەولێر و بەغدا ئەنجام بدرێت.



AM:11:05:18/11/2021