یەکەم کاروانی کۆچبەران گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان

کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە یەکەمین کاروانی کۆچبەران لە بیلاڕووسیاوە گەیشتنەوە فڕۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی هەولێر و بەغداد.

لەمبارەیەوە جوتیار عادل، وتەبێژى فەرمی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دواى هەماهەنگى و پەیوەندى لەسەر ئاستى حکومەتى عێراق و دۆستەکانمان لە ئەوروپا، کۆچبەران گەڕانەوە بۆ خاکى نیشتیمان کە ژمارەیان (٤٣١) کەسە و نزیکەى (٩٥%) یان دانیشتووى هەرێمى کوردستانن".

ئەوەشی خستەڕوو، هه‌ركه‌سێك هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە فێڵ و قاچاخ بباتە وڵاتانی دیکە، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سزاده‌درێت، ده‌بێت هاوڵاتیان ئاگاداری فێڵی قاچاخچیه‌كان بن.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا جوتیار عادل ڕوونیشیکردەوە، لە ئێستادا لیژنەیەك پێكهێنراوە كە توانیویانە زیاتر لە (١٠) كەس دەستگیر بكەن، كە سەرقاڵی كاری قاچاخچێتی بوون و سزای هەر كەسێك دەدەین كە بیانەوێت خەڵك بە قاچاخ بەرنە دەرەوەی وڵات.


PM:07:21:18/11/2021