وەڵامی زانستی ٨ پرسیاری سێکسی کە ئافرەتان ناتوانن لە پیاوی بکەن؟


هەر کاتێک دوو هاوسەر له‌ سه‌رجێییدا سەرکەوتوونەبوون و تاموچێژی راستەقینەیان لە سێکسکردن وەرنەگرت، ئەوە دڵنیابە کە هۆکارێک هەیە دەبێتە لەمپەر لەنێوان ئەو دوو خۆشەویستە، گرنگترین هۆکاریش شەرمکردنە لە درکاندنی چەند راستییەک سەبارەت بە پیاوەکە یان ئافرەتەکە.

شەرم کردن لەو جۆرە بابەتانە بە زیانی هەردوولا بەکۆتا دێت، جا باشتر وایە پەردەی شەرم لابدرێت و بە شێوەیەک لە شێوەکان راستەییەکان بە بەرانبەر بگوترێت، لێرەدا هەشت لەو پرسیارانەتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو کە ئافرەتان ناتوانن بە پیاوەکانی رابگەیەنن.
1- ئایا پیاو دەتوانێ بزانێ کەئافرەت لەکاتی سێکسکردن ئەکتیڤە یان نا؟

زۆر لە ئافرەتان وا دەزانن کە پیاو نازانێت ئەو لە کاتی جووتبووندا ئەکتیڤە یان نا واتا گەیشتووه‌تە لوتکەی وروژاندنی سێکسی یان نا، بەڵام ئەو بۆچوونەی ئافرەتان زۆر هەڵەیە لەبەر ئەوەی زۆربەی پیاوان لەو لایەنە فێڵیان لێناکرێت بە هۆی نیشانەکانی سەر گۆی مەمکی ئافرەتان و شێوازی هەناسەدان و وەرگرتنەوەیان جگە لە گرژبوونەوەی ماسوولکەکان کە ئەو راستییە دەردەخات و کەم ئافرەت هەیە بتوانێت نواندن لەوشتانە بەسەر پیاوەکەی بکات.

2- ئایا ئافرەت بە سپێرمی پیاوەکە دووچاری هه‌ستیاری دەبێت؟
بەڵێ ئەوە دەکرێت رووبدات و تیایدا لەشی ئافرەتەکە سوور دەبێتەوە و دەخورێت و ژانیش دەکات و هەندێک جار ئەستووریش دەبێت.
3- وادەی پەیوەندی سێکسی دەبێت چەند بێت؟

سەبارەت بەوادەی کاتی کرداری سێکسی، پسپۆران دەڵێن کات دیاری ناکرێت و لەسەر هەردوو لایەن و رەزامەندی هەردووکیان دەوەستێت کە درێژ بێت یان کورت، بەڵام ئەوەی گرنگە بیزانن ئەوەیە کە پیاو بە 7 خولەک دەگاتە لووتکەی وروژان، بەڵام ئافرەت بە 20 خولەک دەگاتە ئەو لووتکەیە.

4- ئایا سێکسکردنی زۆر ناو لەشی ئافرەت فروان دەکات؟
بەڵێ ناو لەشی ئافرەتان توانای فراوانبوون و گرژبوونی هەیە بەڵام بە وەرزشکردن رێگە لە فراوانبوونی زۆر دەگرێت و چێژیش زیاددەکات.

5- ئایا دەکرێت پیاو و ئافرەت بەیەکەوە بگەنە لووتکەی وروژان؟
گەیشتنی پیاو و ئافرەت بۆ لووتکەی وروژاندن پێویستی هێوری و کۆنترۆڵکردنی خۆت هەیە، دەبێت بزانی کەی رادەی وروژاندن زیادە دەکەی و چ کاتێکیش کەمی دەکەیەوە، ئەوە دەبێت هەردوولا پەیڕەوی بکەن ئەو کات تام و چێژی کردارەکە جیاواز و ناوازە دەبێت.

6- بۆ سکپڕبوون، ئایا سێکسکردنی زۆر پێویستە؟
زۆربەی پسپۆران و شارەزایانی باری تەندروستی لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەنجامدانی کاری سێکسی زیاتر لە یەک جار لە رۆژێکدا بۆ سکپڕبوون کارێکی زیانبەخشە، چونکە سپێرمەکانی پیاو چالاکی کەم دەبێتەوە.

7- گەر بۆنی ناخۆش لە شوێنە هەستیارەکەم هەبوو چی بکەم؟
هەندێ جار ئافرەت هەست دەکات کە بۆنێکی ناخۆش لە شوێنە هەستیارەکەی هەیە، یان زۆر جار پیاوەکە ئەو راستییەی پێ رادەگەینێت، بۆ ئەم مه‌بەستەش باشتر وایە یەکسەر سەردانی پزیشکی تایبەت بکەیت تا چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە بکات و کاریگەری خراپی لەسەر پەیوەندی سێکسی نەبێت.

8- ئەگەر ناو لەشی ئافرەت ووشک بوو چی بکات؟
زۆر جار لەکاتی کرداری جووتبووندا بەهۆی کەمی دەردانی هۆڕمۆنی "ئەسترۆجین” ناولەشی ئافرەتەکە وشکدەبیت، ئەوەش وەک لەمپەرێک لەبەردەم هەردوولا دەوەستێت. بۆیە باشتر وایە جێڵی تایبەت بەکار بهێنرێت یاخود بەئەنجامدانی زیاتر دەستبازی و ووروژاندنی سێکسی دەکرێ بەسەر ئەوە زاڵبیت.


PM:09:05:19/11/2021